تبلیغات
ئاو یه ر

ئاو یه ر
نیشتمان شه رته که توزی ریت به ئه م دونیا نه ده م ، شه رته تا ماوم له شه رتی گیان فیدایی لا نه ده م 
نظر سنجی
ده نگی خوه تان ده ر برن






لینک های مفید

بیر و ئالای خاکه‌ لێوه‌

له‌ گۆڕه‌ پانی ژینا              له‌ گه‌رمه‌ی شایی و شینا

له‌ کن ئاسۆی سه‌رکه‌وتن      مه‌رگ و ژین وه‌ ده‌رکه‌وتن

مه‌رگ بۆ خوێن و بۆ شه‌ڕ            ژیانیش بۆ گوڵی ته‌ڕ

مه‌رگ بۆ گریان و شین         ژیانیش بۆ عه‌شق و ئه‌وین

مه‌رگ بۆ مه‌رگ و نه‌مان      ژینیش بۆ ژینی هه‌مووان

مه‌رگ بۆ کۆنده‌بۆی خه‌م      ژیانیش دژی سته‌م

له‌ مه‌نته‌قه‌ی ئه‌م دووا        دیتم هێزێ ڕابووا

هێزی ژیان و مه‌رگ       ده‌ستیان نا خوێن و جه‌رگ

هه‌ردوو چنگیان سووری سوور       ناڵه‌ چوو سه‌دان سنوور

مه‌رگ سوور بوو له‌ سه‌ر شه‌ڕ       له‌ ڕاس حه‌ق گوێی ببوو که‌ڕ

ده‌یگوت هه‌ر مه‌رگی ئێوه‌           من ڕاده‌گرێ به‌ پێوه‌

ڕۆژێ نیه‌ له‌ ساڵتان           من نه‌هاتبێتمه‌ ماڵتان

بڕوانن له‌ مێژووتان      له‌ دووژمنی بێژووتان

من کرێگرته‌ی ئه‌وم       تاکوو نه‌مرم ناسره‌وم

ڕێبه‌رانی ژینی وا        مه‌ڵهه‌می برینی وا

من ژینم لێ ستاندم                  ڕه‌گی حه‌یاتم ساندن

ئه‌مزانی خاکه‌لێوه‌       جه‌ژنه‌ بۆ گه‌لی ئێوه‌

بۆیه‌ سه‌رداره‌کان ڕۆڵه‌ی هه‌ژاره‌کانم

پۆل به‌ پۆل کردن به‌ په‌ت           تاکوو نه‌گرن جه‌ژنی قه‌ت

به‌ده‌م ژین و پووشپه‌ڕان       گۆڵم هێنا له‌ په‌ڕان

سنگی قاسملووم دڕی           تا بڵێن تۆ خوای شه‌ڕی

ئه‌ له‌و کاته‌ی ڕه‌زده‌زێن       زانیم ئاوا نابه‌زێن

ڕێبه‌رێکی ترم برد        تاکوو زه‌ربه‌ به‌م له‌ کورد

ئێستا که‌ هه‌موو ڕۆژێ         هێزم ڕۆحم ده‌کرۆژێ

ژیان لێ هات وه‌ ده‌نگا        مه‌رگ ترسا له‌ ڕه‌نگا

وتی هۆ مه‌رگی دزێو            بۆ له‌م خاکه‌ ببوویه‌ دێو

من ژیانی میلله‌تم        فه‌خره‌ سێداره‌ و په‌تم

ئه‌ شکه‌نجه‌ و گوله‌ باران           ده‌م به‌نه‌ ڕیزی یاران

ئه‌ وه‌ی بردووته‌ ئه‌تۆ          بۆته‌ ئه‌ستێره‌ له‌ کۆ

بڕوانه‌ ئاسمانی ڕوون          به‌ ڕۆژیش ناسنه‌ون بوون

من ده‌ڵێم ژین بۆ هه‌موو       بۆ خوێن و بۆ داره‌ موو

تف له‌ دار و تف له‌ په‌ت      تف له‌ بڕوا پیسه‌که‌ت

تف له‌ بیره‌ کۆنه‌که‌ت          له‌ حه‌با و ڕووموونه‌که‌ت

تف له‌ ده‌ستی ئه‌وانه‌          بوون به‌ مه‌رگی شه‌وانه‌

سێنگی گه‌له‌که‌م ئه‌بڕن       کۆرپان له‌ مه‌مک ئه‌بڕن

ده‌لێن مه‌عمووری خوداین            ئه‌و بڕیاری پێ ئه‌داین

که‌چی بوونه‌ به‌ شه‌یتان      ڕوویان ڕه‌ش چه‌شنی قه‌یتان

تێن خاکم ده‌گریێنن            جه‌سته‌ی لێ ده‌برژێنێن

گریانم ده‌کاته‌ به‌ش            ده‌چێ به‌ گژ تیشکی گه‌ش

ئه‌من کوردم ئه‌من کورد       وره‌م به‌ کێشی هه‌ڵگرت

بۆ ژین ناپاڕێمه‌وا        ڕۆژێ دێ هه‌ر دێمه‌وا

نا من به‌ ته‌نیا نیم       من قه‌تره‌ له‌ زه‌ریا نیم

هه‌موو زه‌ریا ڕابووه‌       شۆڕشێ به‌رپابووه‌

هه‌موو هاتوون و ده‌ڵێن         یا ببن به‌ ژین یا هه‌ڵێن

دایک و بابانی هه‌ژار          زامدارانی کۆڵه‌ وار

کۆرپانی باب نه‌دیو      ده‌ڵێن کێ کردووین هه‌تیو

کیژه‌کانی خوێن گه‌رم          فڕه‌یاندا به‌ندی شه‌رم

ده‌ڵێن کووا لاوه‌کانن            سۆمای چاوه‌کانن

شاخ و هه‌رد و ده‌شت و دۆڵ         ئاو و خاک و خوێن و خۆڵ

خۆر و ئه‌ستێره‌ و شه‌ماڵ            ڕوو له‌ شاخان پشت له‌ مال

هه‌موو هه‌ر هاوار ئه‌که‌ن            ڕوو له‌ گوند و شار ئه‌که‌ن

ده‌ڵێن با بمرێ مه‌رگ          تا به‌س بسووتێ جه‌رگ

عار نیه‌ بمری بۆ ژیان         نه‌نگه‌ ژیان بۆ ژیان

به‌ هه‌زاران ئاواره‌        دڵیان پڕ له‌ هاواره‌

ده‌ڵێن سه‌نگه‌رداره‌کان         کێوی پشت ڕێبواره‌کان

ڕێبه‌رانی مه‌ند و ژیر          گه‌ل ئه‌سیره‌ دل ئه‌سیر

ده‌سا له‌ پێناو وه‌ته‌ن           له‌ قینان بگرن که‌فه‌ن
ئێوه‌ هه‌موو ئه‌ستێره‌ن         هیوای شه‌وانی ئێره‌ن

یه‌ک گرن تا ببنه‌ خۆر         ببنه‌ به‌فر دژ به‌ بۆر

تۆ خوا و خوێن و خه‌بات       تۆ ئاڵاو ئه‌شک و وڵات

تۆ ناڵه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌کان      دایکه‌ خاوه‌ن ڕه‌نجه‌کان

تۆ برین و به‌ند و په‌ت         زێده‌ کاول کراوه‌که‌ت

به‌سته‌ به‌سته‌، به‌سته به‌ست       گه‌ل قه‌بۆڵ ناکا له‌ که‌س

ده‌ڵێ هه‌رکه‌س ڕێبه‌ره‌        ڕێی یه‌کبوونی له‌ به‌ره‌

کێ بێته‌ ئه‌و ڕێگایه‌           ڕای گه‌لی له‌گه‌ڵدایه‌

کوردم یه‌کبوونی ده‌وێ         بۆ ماف سووربوونی ده‌وێ

تۆ خوێنی سوور یه‌ک گرن           که‌ یه‌ک بن قه‌ت نامرن

ژین ده‌ڵێ یه‌ک بن ئێوه‌             تۆ ئاڵای خاکه‌ لێوه‌

ئاسۆ خه‌بات

 




برچسب ها: بیر و ئالای خاکه‌ لێوه‌، کوردستان، شیعر، شعر کردی، هه لبه ست، ئاسو،
[ شنبه 10 اردیبهشت 1390 ] [ 01:15 ق.ظ ] [ ئامانج کردستانی ]
.: Weblog Themes By Iran Skin :.

درباره وبلاگ

لینک های مفید
آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
تعداد نویسندگان : عدد
كل مطالب : عدد
آخرین بروز رسانی :
امکانات وب